سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان چه‌ند فه‌رمانێكى هه‌رێمى كوردستان واژۆ ده‌كات
__2023_07_02_h18m5s27__HK.jpg)
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2023/7/2 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ دامه‌زراندنى (45) دادوه‌ر ده‌ركرد كه ده‌رچووى خولى چواره‌مى په‌یمانگه‌ى دادوه‌رین و له ماوه‌ى دوو ساڵدا له‌ڕووى زاستى و پراكتیكییه‌وه بۆ پرۆسه‌ى دادبینى، ئاماده كراون.
دواى گه‌یشتنى داواكاریى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ریى هه‌رێمى كوردستان بۆ سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان به دامه‌زراندنیان، دادوه‌ران له ڕۆژى ده‌رچوونى فه‌رمانى هه‌رێمى و واژۆكردنییه‌وه له‌لایه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، داده‌مه‌زرێن و دواى سوێندخواردنى یاسایى، له دامو‌ده‌زگاكانى دادوه‌رى له هه‌رێمى كوردستان، ده‌ستبه‌كار ده‌بن.
هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا (15) جێگرى داواكارى گشتى له هه‌رێمى كوردستان ده‌ستبه‌كار ده‌بن كه پێشتر فه‌رمانى دامه‌زراندیان له‌لایه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه بۆ واژۆ كراوه.
دامه‌زراندنى دادوه‌ران و جێگرانى داواكارى گشتى وه‌ك پێویستییه‌كى له‌پێش دێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ى بۆشایى له‌و بواره‌دا و خزمه‌تكردن و ئاسانكارى بۆ هاووڵاتییان له بوارى دادبینیدا به‌تایبه‌تى له شوێنه دووره‌كان و له سنوورى ئه‌و ناوچانه‌ى ئیداره‌ى تازه‌یان تێدا دامه‌زاروه وه‌ك پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان له هه‌رێمى كوردستان.
هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ كردنى شارۆچكه‌ى خه‌لیفان به قه‌زا و كردنى گوندى سرێشمه به ناحیه واژۆ كرد و له‌مڕۆوه فه‌رمانه‌كه ده‌كه‌وێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه. به‌م بڕیاره له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه ئاسانكارى و خزمه‌تێكى باشترى ناوچه‌ى خه‌لیفان و دانیشتوانى سنووره‌كه ده‌كرێت.
دلشاد شهاب
وته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان
2023/7/2




