سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ماڵئاوایى له كونسولى فه‌ره‌نسا ده‌كات

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2023/7/2 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز ئۆلیڤیێ دیكۆتینى، كونسولى گشتیى فه‌ره‌نسا له هه‌رێمى كوردستان كرد كە بۆ ماڵئاوایى و به‌بۆنه‌ى كۆتاییهاتنى ئه‌ركییه‌وه، سەردانی بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كردبوو.
له دیدارێكدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سوپاس و پێزانینى بۆ ئه‌رك و هه‌وڵه‌كانى به‌ڕێز دیكۆتینى بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و فه‌ره‌نسا دووپات كرده‌وه و هیواى سه‌ركه‌وتنى له پۆست و ئه‌ركى تازه‌یدا بۆ خواست.
لاى خۆیەوه به‌ڕێز كونسولى گشتیى فه‌ره‌نسا سوپاس و پێزانینى پێشكه‌ش به سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ هاوكارى و پشتگیری‌یان له ئه‌ركەكانى و هیواى خواست به هه‌مان شێوه له‌گه‌ڵ جێگره‌وه‌كه‌ى به‌رده‌وام بن، هه‌روه‌ها به پێزانینه‌وه باسى له ڕۆڵى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كرد له به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و فه‌ره‌نسا.
بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.




