پرسه‌نامه‌یه‌ك له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه

پرسه و سه‌ره‌خۆشیى قووڵم ئاراسته‌ى به‌ڕێز دادوه‌ر عه‌بدولجه‌بار عه‌زیز حه‌سه‌ن، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ریى هه‌رێمى كوردستان و خانه‌واده و كه‌سوكارى به‌ڕێزیان ده‌كه‌م بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو خاتوو تاڤگه عه‌بدولوه‌هاب ئه‌سعەد ـ ى هاوسه‌ریان.
هاوسۆز و هاوخه‌میانم، له خواى مه‌زن داواكارم گیانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2023/6/30




