نێچیرڤان بارزانى، په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له ئه‌ردۆغانه‌وه پێده‌گات

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2023/6/29 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى پیرۆزى قوربانه‌وه، په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له به‌ڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆمارى توركیاوه پێگه‌یشت.
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا سه‌رۆك ئه‌ردۆغان پیرۆزباییى جه‌ژنى قوربانى له سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ به‌ڕێزیان خواست، هه‌روه‌ها له ڕێگه‌ى به‌ڕێزیانه‌وه پیرۆزبایى و هیواى سه‌ركه‌وتنى پێشكه‌ش به هه‌رێمى كوردستان كرد.
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى سوپاسگوزارى بۆ په‌یوه‌ندى و پیرۆزباییى سه‌رۆك ئه‌ردۆغان، پیرۆزبایى جه‌ژنى له به‌ڕێزیان و گه‌لى توركیا كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن.
هه‌ردوولا هیوایان خواست جه‌ژن له‌گه‌ڵ خۆیدا خێر و خۆشى و ئاسوووده‌یى بۆ هه‌موو لایه‌ك بهێنێت، هه‌روه‌ها بره‌ودان به هاریكاریى هاوبه‌ش و په‌یوه‌ندییه‌كانى توركیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى په‌یوه‌ندیى ته‌له‌فۆنیى نێوانیان بوو.




