٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسیی پارتی: جەخت لەسەر یەکڕیزی گەل و هەماهەنگیی سەرجەم لایەنە سیاسییەکان دەکەینەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربان په‌یامێكی بڵاودەکاتەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دەکات، وەک هەمیشە جەخت لەسەر یەکڕیزی گەل و هەماهەنگیی سەرجەم حزب و هێز و لایەنە سیاسییەکان دەکەینەوە، هەروەها پاراستن و داکۆکیکردن لە سەقامگیریی قەوارەی یاسایی و سیاسی هەرێمی کوردستان بە ئەرکی هەرە گرنگی هەمووان دەزانین.

دەقی په‌یامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان..

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین، پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدە نەمرەکانمان و هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکەین و، ئومێدەوارین جەژنی قوربان مایەی خێر و خۆشی بێت بۆ تێکڕای هاووڵاتیانی کوردستان.

ئەم بۆنە پیرۆزە بە دەرفەت دەزانین و وەک هەمیشە جەخت لەسەر یەکڕیزی گەل و هەماهەنگیی سەرجەم حزب و هێز و لایەنە سیاسییەکان دەکەینەوە، هەروەها پاراستن و داکۆکیکردن لە سەقامگیریی قەوارەی یاسایی و سیاسی هەرێمی کوردستان بە ئەرکی هەرە گرنگی هەمووان دەزانین.

هیوادارین جەژنی پیرۆزی قوربان، هەوێنی پتەوترکردنی گیانی برایەتی و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و پێکەوەژیان بێ لە کوردستان و، جەژنێکی هیوابەخش بێت بۆ گەلەکەمان و، هەموو لایەک لە دەرد و بەڵا و ناخۆشی و نەخۆشی بەدوور بن و جەژنێکی شادو بەختەوەر بەسەر بەرن.

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

٢٧ـی٦ـی٢٠٢٣

هەواڵی پەیوەندیدار