سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ڕاوێژكارى ئه‌ڵمانیا كۆبووه‌وه
__2023_06_26_h19m42s55__HK.jpg)
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2023/6/26 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له به‌رلین له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئۆلاف شۆڵتز ڕاوێژكارى ئه‌ڵمانیا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا ده‌رباره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، ئاڵنگارییه‌كانى به‌رده‌م عێراق و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كان، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سوپاس و پێزانینى بۆ هاوكارى و پشتگیریى ئه‌ڵمانیا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان له بوارى سه‌ربازى، ئابوورى، مرۆیى و په‌ره‌پێداندا ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها سوپاسى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانیاى كرد بۆ ناساندنى تاوانه‌كانى داعش و كۆمه‌ڵكوژیى ئێزدییان به جینۆساید.
به‌ڕێزیان خۆشحاڵى به ئاستى په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و لێكگه‌یشتن و ڕێككه‌وتنه‌كانى نێوان هه‌ردوولا نیشان دا، هه‌روه‌ها هیواى خواست هه‌رێمى كوردستانیش سوودیان لێ ببینێت. له‌مباره‌یه‌وه هه‌موو ئاسانكارى و پشتگیرییه‌كى هه‌رێمى كوردستانى بۆ وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزاریى كۆمپانیاكان و كه‌رتى تایبه‌تى ئه‌ڵمانى ده‌ربڕى.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه عێراق و هه‌رێمى كوردستان چاویان له ڕۆڵ و پشتگیریى زیاترى ئه‌ڵمانیایه له هه‌موو بواره‌كاندا، به‌تایبه‌تى له یارمه‌تیدان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارییه‌كانى به‌رده‌م عێراق له هه‌مه‌جۆركردنى ئابوورى و پاراستنى سه‌قامگیرى و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌كانى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز ئۆلاف شۆڵتز ڕاوێژكارى ئه‌ڵمانیا سوپاسى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى كرد بۆ سه‌ردانه‌كه‌ى و به ده‌رفه‌تێكى گرنگى زانى بۆ ئاڵوگۆڕكردنى بیروڕا ده‌رباره‌ى پرسه هاوبه‌شه‌كان، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینى بۆ ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه و تێكشكاندنى داعش و یارمه‌تیدان و حه‌واندنه‌وه‌ى لێقه‌وماوان ده‌ربڕى و دووپاتى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى به بایه‌خه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ئارامى و سه‌قامگیرییان ده‌ڕوانێت.
به‌ڕێزیان هه‌روه‌ها جه‌ختى له به‌رده‌وامیى پشتگیریى ئه‌ڵمانیا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و ئاماده‌ییى وڵاته‌كه‌ى نیشان دا بۆ هاریكاریى هاوبه‌ش له بواره جیاكاندا، به‌تایبه‌تى له بوارى ئابوورى و وزه و ئه‌و كه‌رتانه‌ی بۆ هه‌ردوولا گرنگن.
پرسى كۆچ و كۆچبه‌ران، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند بابه‌تێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو به‌ڕێزان باڵیۆزى عێراق و نووێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌رلین ئاماده‌ى بوون.




