٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کۆبوونەوەکەی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆتایی هات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێرـKDP.infoـ هەردوو شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆبوونەوە و لەسەر چەند تەوەرێک گفتوگۆیان کرد، لەوانە لێکەوتەکانی دوای پەسەندکردنی بودجەی عێڕاق و هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ ٢٦ـی٦ـی٢٠٢٣ لە سەر داوای یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە هەولێر هەردوو شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆبوونەوە .

ئەندامانی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەب سیاسیی پارتی پێکهاتبوون لە کارگێڕان و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی، هۆشیار زێباری، سیداد بارزانی، مەحموود محەممەد، ڕێبوار یەڵدا، زاگرۆس فەتاح و فوئاد حوسێن.

شاندی یەکێتی نیشتمانی کوردستانیش بە سەرۆکایەتی
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی پێکهاتبوو لە قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال، جەعفەر شێخ مستەفا، دەرباز كۆسرەت رەسووڵ و شاڵاو عەلی عەسكەری.

لە کۆبوونەوەکەیاندا چەند تەوەرێکی گرنگی وەک کێشەکانی بەغدا و هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو لایەن و وادەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان و لێکەوتەکانی دوای پەسندکردنی بودجەی عێراق و هەڵبژاردن لە سنووری پارێزگاکانی کەرکووک، دیالە و نەینەوا و هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان گفتوگۆیان کرد.
دوای تەواوبوونی کۆبونەوەکە هیچ لایەنێکیان کۆنگرەی ڕۆنامەوانییان ئەنجام نەدا.
بەڵام لەم بارەیەوە،  قوباد تاڵەبانی بە کەناڵی کوردستان ٢٤ ی گوت: “کۆبوونەوەکەمان لەگەڵ پارتی کۆبوونەوەیەکی باش بوو و باشتریش دەبێت.

فایزە کۆیی

هەواڵی پەیوەندیدار