٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نرخی پێدانی بەنزینی حکوومی بە هاووڵاتیان جێگیرە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر_KDP.info_ بەڕێوەبەری سووتەمەنی هەولێر گوتی: ئەو بەنزینە حکوومییەی کە لەسێ سەرچاوەوە بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەکرێت نرخەکەی جێگیرە و لیتری بە 750دینارە، ئەوەی نرخی جیاوازە بازرگانییە و ئەوان هەر یەکەیان بە نرخێک بەنزین دەفرۆشن.

ئاری کاکە شین، بەڕێوەبەری سووتەمەنی هەولێر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ئێمە نرخی ئەو بەنزینەمان دەستکاری کردووە کە حکوومەت دابینی دەکات، نرخی هەر لیترێک بە 750 دینارە، لەسێ سەرچاوەشەوە بەنزینمان بۆ دێت، لەوانە لاناز و کار ئەوانە حکومەتی هەرێم دابینی دەکات، ئەوەی دیکە رۆژانە پێنج تەنکەرمان بۆ دێت، ئەوانە هەمووی بەنرخی دیاری کراو بە هاوڵاتیان دەفرۆشین، چونکە ئێمە بە 730 دینار دەیدەینە بەنزینخانەکان ئەوانیش بە 750دینار دەیدەنە هاوڵاتیان، بەڵام  نرخەکانی دیکە هەرزانتر و گرانتر  بەنزینی بازرگانین، بەپێی کوالێتی بەنزینەکە نرخەکان دیاریدەکەن.

ئاری کاکەشین گوتیشی، ئێمە تەنیا لەسنووری هەولێر رۆژانە 22 تەنکەر بەنزینی حکوومی دابەش دەکەین، رۆژانە لە41 بەنزینخانە بە نرخی دیارکراو بەنزینی حکوومی دابەش دەکرێت، بۆیە ناتوانن دەستکاری نرخەکان بکەن.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار