سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زیرى ده‌وڵه‌تى ئه‌ڵمانیا بۆ كاروبارى ده‌ره‌وه، په‌یوه‌ندییه‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن

ئه‌ڵمانیا-KDP.info- هه‌ر له به‌رلین پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2023/6/26 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز تۆبیاس لیندنه‌ر وه‌زیرى ده‌وڵه‌تى ئه‌ڵمانیا بۆ كاروبارى ده‌ره‌وه كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌که‌دا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى خۆشحاڵیى خۆى به ئاستى په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و باسى له ئه‌نجامه ئه‌رێنییه‌كانى سه‌ردانى به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بۆ به‌رلین كرد، هه‌روه‌ها داواى كرد ئه‌ڵمانیا له پشتگیریی عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌كانى داعش به‌رده‌وام بێت.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز لیندنه‌ر ئاماده‌ییی ئه‌ڵمانیای دووپات کرده‌وه بۆ یارمه‌تیدان و پشتگیریی عێراق و هه‌رێمی کوردستان لە هه‌ر کاتێک و بوارێک‌دا پێویست بێت، هه‌روه‌ها جه‌ختی له به‌ر‌ده‌وامیی ئه‌رکی هێزه ئه‌ڵمانییه‌کان له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعشدا کرده‌وه.
دۆخی ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان و هه‌ڵبژاردن و دوایین پێشهاته‌کانی ناوچه‌که به‌گشتی، لایه‌نێکی دیکه‌ی کۆیوونه‌وه‌که بوو که به‌ڕێز باڵیۆزی عێراق له به‌رلین ئاماده‌ی بوو.




