٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی دەستیپێکرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- کەمێک پێش ئێستا شاندێکی مەکتەبی سیاسی پارتی گەیشتە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە هەولێر و کۆبوونەوەی نێوان شاندی هەردوولا بۆ گفتوگۆکرن لەسەر چەند پرسێکی هەنوکەیی دەستیپێکرد.

شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان پێکهاتوون لە فازڵ میرانی، سیداد بارزانی، هوشیار زێباری، فوئاد حوسێن، مەحموود محەممەد، رێبوار یەڵدا و زاگرۆس فەتاح، هەروەها شاندی یەکێتی پێکهاتووە لە بافڵ تاڵەبانی، جەعفەر شێخ مستەفا، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ و شاڵاو عەلی عەسکەری.

لەکاتی گەیشتنی شاندی پارتی بۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی، لەلایەن قوباد تاڵەبانی و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی پێشوازیان لێکرا.

هەواڵی پەیوەندیدار