سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى ئه‌ڵمانیا ده‌كات

به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به سه‌ردانێكى فه‌رمى ده‌گاته به‌رلین و سبه‌ى دووشه‌ممه 2023/6/26 له‌گه‌ڵ ڕاوێژكارى ئه‌ڵمانیا به‌ڕێز ئۆلاف شۆڵتز و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانى باڵاى ئه‌ڵمانیا كۆده‌بێته‌وه.
له دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیدا به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا و فراوانكردنى بواره‌كانى هاریكاریى هاوبه‌ش و دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه به‌گشتى، له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تى و به‌رپرسانى ئه‌ڵمانیا تاوتوێ ده‌كا




