د. كاروان سه‌باح هه‌ورامی: پشتیوانی فراوان له كه‌رتی ئاو دەکرێت

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی سه‌رچاوه‌كانی ئاو له كوردستان باس ده‌كات كه هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت به ئاراسته‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زیاتری كوردستان و به‌هێزكردنی ژێرخانی ئابووری كوردستان زۆرتر بووه، له ماوه‌ی ڕابردوودا بەردی بناغەی زۆرترین پرۆژه‌ی ستراتیژی له كوردستان دانراوه، به‌م شێوه‌یەی ئێستا بڕوات كوردستان ئاستێكی گه‌وره‌ی پێشكه‌وتن تۆمار ده‌كات.
د.كاروان سه‌باح هه‌ورامی بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: له ماوه‌ی رابردوودا به‌ردی بناغه‌ی زۆر پرۆژه‌ی ستراتیژی له كوردستان دانراوه، لە کۆتاییدا ئه‌مه ده‌بێته ژێرخانێكی ئابووری به‌هێز بۆ كوردستان، به‌شێكی ئەو پرۆژانه پاره‌یه‌كی زۆریان بۆ دانراوه، ئه‌وه‌ی گرنگه به كه‌ره‌سته‌ی خۆماڵی و ده‌ستی خۆماڵی كاریان تێدا كراوه، ئەمڕۆ جەنابی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێز مەسرور بارزانی بەردی بناغەی پڕۆژەی بەنداوی بەستۆڕەی دانا، بەنداوەکە له جۆری خاکییە، 30 مەتر بەرز دەبێت، توانای گلدانەوەی 20 ملیۆن مەتری سێجا ئاوی دەبێت.
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: چەند شتێکی گرنگ لەم پڕۆژەیەدا هه‌یه ده‌بێت بیخه‌ینه ڕوو، له‌وانه 100%ی بە توانا و شارەزایی ناوخۆیی دروست دەکرێت، ناوچەکە له ڕووی گەشتیارییەوە دەبوژێنێتەوە و دەبێتە ناوچەیەکی گرنگی گەشتیاری، سوودی گەورەی دەبێت بۆ پاراوکردنی ئاوی ژێرزەوی، دەبێتە سەرچاوەی سامانی ماسی، ژینگەی ناوچەکە باشتر و جوانتر دەکات و دەرفەتی کاریش دەڕەخسێنێ.
ڕایشیگه‌یاند: مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت گرنگیه‌كی یه‌كجار زۆری به كه‌رتی ئاو داوه، له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش پشتیوانی فراوان بۆ هه‌نگاوه‌كانی كاك مه‌سروور بارزانی له كه‌رتی ئاو ده‌بینرێت و پشتیوانی لێده‌كرێت.




