٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕوونکردنەوەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕوونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دەکات، مافی ھیچ کەس و ئۆرگانێک نیە جگە لە گوتەبێژی فەرمی پارتیمان ڕای پارتی لە سەر رووداوەکان یاخود وتە و شرۆڤەکردنەکانی وەکو ڕای پارتی دیموکراتی کوردستان پێناسە بکرێت.

دەقی ڕوونکردنەوەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان..

ماوەیەکە بەڕێز عیماد باجەلان لە گفتوگۆکردن لەگەڵ دەزگاکانی راگەیاندن وتە و شرۆڤەکردنەکانی وەکو ڕای پارتی دیموکراتی کوردستان پێناسە دەکرێت! لە کاتێکدا ڕای پارتی لە سەر رووداوەکان، یاخود ڕۆڵ و ھەڵسەنگاندنی کەسایەتی و ھەر بارودۆخێک، مافی ھیچ کەس و ئۆرگانێک نیە جگە لە گوتەبێژی فەرمی پارتیمان و راگەیاندراوەکانی مەکتەبی سیاسی. بۆیە ھەرچی ناوبراو سەبارەت بە بەڕێز مالیکی گوتوویەتی تەعبیر لە ڕاو بۆچوونی پارتیمان ناکات و ڕای شەخسی خۆیەتی، ھەر لێرەشەوە داوا لە دەزگاکانی راگەیاندن دەکەین کە ڕاو شرۆڤەی تایبەتی شرۆڤەکاران و راگەیاندکارەکان وەکو ڕای پارتیمان پێناسە نەکەن بەڵکو وەکو ڕاو بۆچوونی کەسی بیانناسێنن.

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

٢٤ـی٦ـی٢٠٢٣

 

هەواڵی پەیوەندیدار