پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

ههولێر-KDP.info- سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان ئهمڕۆ ههینی پرسهنامهیهكی بههۆی كۆچی دوایی د. مەتڕان مار جاک ئیسحاق کەسایەتیی ناسراوی کلدانی و سەرۆکی پێشووی ئەساقیفەی ئیبارشییەی کلدانیی هەولێر بڵاو كردهوه.
دهقی پرسهنامهی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی ناسراوی کلدانی و سەرۆکی پێشووی ئەساقیفەی ئیبارشیەی کلدانیی هەولێر ، خوالێخۆشبوو د.مەتڕان مار جاک ئیسحاق-م بیست. پرسە و سەرەخۆشی لە غیبتەی پاتریەرکی کەنیسەی کلدانی مار لویس ساکۆ و بەرێز مەتڕان مار بەشار وەردا سەرۆکی ئیبارشیەی هەولێر و کریستیانەکانی کوردستان وعێراق وبنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و هاوخەمیانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان




