٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكى دیوان پێشوازى له‌ پاتریارکی نوێ کەنیسەی ڕۆژهەڵاتی كرد

سەرچاوە: KDP.info

پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممە 22/6/2023 به‌ڕێز فه‌وزى هه‌ریرى، سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز قه‌داسه‌تى مارگۆرگیسى سێهەم یۆنان، پاتریارکی نوێى کەنیسەی ڕۆژهەڵاتیی کۆن و شاندێكى یاوەری کرد كه‌ له‌ به‌ڕێزان مه‌تران مار یه‌عقووب دانیال، مه‌تران مار تۆما ئیرمیا و قه‌شه‌ مار شه‌معوون دانیال پێكهاتبوو.

له‌ دیدارێكدا به‌ڕێز سه‌رۆكى دیوان وێڕاى به‌خێرهێنان، به‌ ناوى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌، پیرۆزبایى لێكرد بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك سەد و دەیەمین پاتریارکی نوێى کەنیسەی ڕۆژهەڵاتیی کۆن و هیواى له‌شساخى و سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌ركه‌كه‌یدا بۆ خواست و هه‌موو پشتگیرییه‌كى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستانی بۆ دووپات كرده‌وه‌.

لاى خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز قه‌داسه‌تى پاتریارك، وێڕاى نیشاندانى خۆشحاڵى به‌ دۆخى پێكهاته‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان، سوپاس و پێزانینى خۆى و په‌یڕه‌وانى كه‌نیسه‌ى ڕۆژهەڵاتیی کۆنى بۆ سه‌رۆكایه‌تى و ڕۆڵ و هه‌وڵه‌كانى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ بره‌ودان به‌ پێكه‌وه‌ژیان و ته‌بایى و لێبورده‌یى له‌نێو پێكهاته‌كاندا ده‌ربڕى.

تاوتوێكردنى بارودۆخى پێكهاته‌ى مه‌سیحى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌ گرنگیى پاراستنى پێكه‌وه‌ژیانى ئاشتیانه‌ و مافى هه‌موو پێكهاته‌كان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار