سه‌رۆكی حکومەت پێشوازى له شاندێكى باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممە 6/21 مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێكى باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (UN )به سه‌رۆكایه‌تیى عه‌بدوڵڵا ده‌رده‌رى، یاریده‌رده‌رى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رى هه‌رێمیى بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP ) تایبەت بە وڵاتانى عه‌ره‌بى كرد.
له دیدارەکەدا یاریده‌رده‌رى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، کورتەیەکی دەربارەی کار و چالاکییەکانیان و ئامانجی سەردانەکەیان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان خستەڕوو کە مەبەستیان یارمه‌تیدانە له بواری هه‌جۆركردنى ئابووری و سه‌رچاوه‌كانى داهات و ڕووبەڕووبوونەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی گۆڕانی کەش و هەوا.
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە ڕووی هەمووجۆرکردنی ئابووری و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییەکان و کاراکردنی سیستەمی بانکی و ئاسانکاریکردن بۆ وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و دەرەوە کرد.
هەروەها باس لە گرنگیی پاراستنی سامانی ئاو و دروستکردنی بەنداوەکان کرا.




