٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئاکرێ...کێشەی مووچەی کارمەندانی پاککەرەوەی سێ قەزا چارەسەر کراوە.

سەرچاوە: KDP.info

ئاکرێ_KDP.info_ سەرۆکی شارەوانی قەزای ئاکرێ ئاشکرایکرد، کێشەی مووچەی 750 کارمەندی پاککەرەوەی سێ  قەزا چارەسەرکراوە، چاوەڕێ دەکرێت پێش جەژن دوو مووچەیان پێ بدرێت.

بڵند ڕەزا زێباری ، سەرۆکی شارەوانی ئاکرێ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: جارێکی دیکە ئەرکی پاککردنەوەی هەرسێ قەزای ئاکرێ، بەردەڕەش و شێخان دراوە بە کۆمپانیای (M R F)  کە چوار مانگە مووچەی کارمەندەکانی نەدراوە، ئێستا ڕێکارەکان تەواو بوونە و چاوەڕێین لە وەزارەتی دارایی نووسراو بۆ خەزێنەی ئاکرێ بێت و پێش جەژنی قوربان مووچەیان پێبدرێت.

بڵند ڕەزا زێباری گوتیشی: چارەسەری ئەو کێشەیە پێویست بوو، چونکە لە سنووری هەرسێ قەزای ئاکرێ، بەردەڕەش و شێخان زیاتر لە 750 کارمەندی پاککەرەوە چەند مانگێکە مووچەیان وەرنەگرتووە، چاوەڕێ دەکرێت پێش جەژنی قوربان دوو مووچەیان پێبدرێت.


بڵند ئیبراهیم 
 

هەواڵی پەیوەندیدار