٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی هۆڵەندا كرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 21/6/2023 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی ‏هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە بەڕێز هانس سادنی، باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق ‏كرد.‏

لە كۆبوونەوەیەكدا پتەوكردنی پەیوەندییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ ‏هۆڵەندا، دوایین پێشهات و دۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە ‏بە گشتی و دۆخی ئاوارەكان لە كەمپەكانی هەرێمی كوردستان، خرانە بەر باس و ‏گفتوگۆ.‏

سەرۆك نێچیرڤان بارزانی وێڕاى پیرۆزبایی بۆ دەستبەكاربوونی، هیوای سەركەوتنی ‏بۆ خواست و پشتگیریى هەرێمی كوردستانی بۆ كار و چالاكییەكانی نیشان دا، ‏هەروەها سوپاسی هاوكارییەكانی هۆڵەندای بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان كرد ‏بەتایبەتى لە بواری هەمەچەشنكردنی سەرچاوەكانی ئابووری و پێشخستنی كەرتی ‏كشتوكاڵدا.‏

لاى خۆیه‌وه‌ بەڕێز باڵیۆزی هۆڵەندا، وێڕاى ده‌ربڕینى خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ ‏پتەوكردنی زیاترى پەیوەندییەكانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، بەردەوامیی ‏هاوكارییەكانی بۆ سەقامگیریی عێراق و هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە و ‏هاوكارییەكانی هەرێمی كوردستانی بۆ ئاوارە و پەنابەران بەرز نرخاند.‏

تاوتوێكردنی دۆخی مافی مرۆڤ، كاری ڕێكخراوە ناحكوومییەكان لە عێراق و ‏هەرێمی كوردستان و چەند بابەتێكی دیكەی جێی بایەخی هاوبەش، لایەنێكی ‏دیكەی كۆبوونەوەكە بوو كە بەڕێز كونسولی گشتیی هۆڵەندا لە هەرێمی كوردستان ‏ئامادەی بوو.‏

هەواڵی پەیوەندیدار