لقی ٦ی ئەوروپا وێبینارێك لە یادی ١٠٠ ساڵەی پەیماننامەی لۆزان سازدەکات

لە درێژهی زنجیره وێبنارهكانی لقی 6ی ئهوروپای پارتی دیموكراتی كوردستان، لە ساڵیادی پەیماننامەی لۆزاندا وێبینارێك لەژێر ناونیشانی ( گفتوگۆیەکی کراوە لەسەر داهاتووی کوردستان لە دوای سەد ساڵەی پەیماننامەی لۆزان) سازکرا.
سهرەتا باس لە بارودۆخی بەر لە پەیماننامەکە، هۆکارەکان و ئامادهكارییهكانی تایبەت بە پەیماننامەکە كرا و تیشك خرایە سەر پرسی كورد له سهردهمی جهنگی یهكهمی جیهانی و هاوكێشهكانی ئهو سهردهمه و كارهكتهرهكانی پێكهێنهری ڕێكکهوتننامهی لۆزان و ئاماده نهبوونی كورد لهو سهردهمه بۆ خوێندنهوهی دۆخی ناوخۆیی، ناوچهیی و جیهانی و دواتر ئهو زووڵمهی كه له كورد كرا له ناوهرۆكی پهیمانهكهدا. لە لایەکی ترەوە گفتوگۆ دەربارەی ئەوە کرا چۆن ئەو پەیماننامەیە لە دوای سەد ساڵ هەڵبوەشێندرێتەوە، لەو سۆنگەیەشەوە ئاماژە درا بە یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان و ئەو تێبینییە یاساییانەی کە لە دیباچهی پهیماننامەكەدا هەیە، پێشنیاری ئەوەش کرا لە لیژنەیەکی پسپۆری یاسای نێودەوڵەتی و ڕێكکەوتن و پەیماننامە جیهانییەکان دەستنیشان بکرێت بۆ ئەوەی بەدواداچوون بکەن بە چۆنیەتی کۆتایی هێنان بەو پەیماننامەیە و ڕاستکردنەوەی مێژوو و ئەو زوڵمەی کە دەرهەق بە گەلی کورد کراوە. باسی ئەوەش کرا، پێویستە کوردستان سوود لە شارەزاییان و پسپۆرانی نێوەدەوڵەتی ئەو بوارەش وەربگرێت بۆ ئەوەی دەرکەوتەیەكی یاسایی بۆ ئەو بابەتە بدۆزنەوە. لە لایەکی دیکەوە ئاماژە بە ڕۆڵی گرینگی دیاسپۆڕای کوردستان درا و جەخت لەسەر گرینگی کۆکردنەوەی ئەو دیاسپۆڕایە کرایەوە بۆ ئەوەی بتوانن کاریگەرییەکی باش لە دەرەوەی ووڵات درووست بکەن، بە یەکگرتوویی فشار بخەنە نێو شەقامی ئەوروپا و ئەمریکا و ڕای گشتی بەرەو ئەو ئاراستەیە ببەن کە ئەو پرسە ببێتە بابەتێکی گرینگ و لە ئەنجامدا وڵاتان و دامەزراوە نێودەوڵەتیەکان بە ئاراستەی ڕاستکردنەوەی مێژوو ببەن. هەر لە وێبینارەکەدا ستایشی ڕۆڵی سەرۆك بارزانی کرا بۆ کۆکردنەوەی دیاسپۆڕای کوردستان لەژێر چەتری نەتەوەیی و نیشتیمانییدا بۆ ئەوەی ببنە هێزێکی کاریگەر و بە توانا و بتوانن گۆڕانکاری لە هاوکێشە سیاسییەکاندا دروست بکەن، جەختیش لەوە کرایەوە پێویستە هەموو لایەك بە جیاوازی و بیر و بۆچونەکانەوە پشتگیری لەو پڕۆژە ستراتیژییەی جەنابی سەرۆك بارزانی بکەن بۆ ئەوەی کورد لە دەرەوە بە یەکدەنگ پشتگیری لە بوونی کوردستان و وەدەستهێنانی مافە ڕەواکانمان بکەن.
هەر لە درێژەی وێبینارەکەدا جەخت لەوە کرایەوە کە پێویستە پرسی هەڵوەشاندنەوەی پەیماننامەی لۆزان ببێتە ئامانجی سەرەکی هەموو کوردێك لە ناوەوە و دەرەوە بۆ ئەوەی ئەو پرسەش ببێته وێستگهیهكی گرینگ بۆ خهباتی سیاسی و دیبلۆماسی و یاسایی كورد له جیهانی دهرهوه و هەموو لایەنە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان هاندەر بن بۆ وەدەستهێنانی ئەو ئامانجە نەتەوەییە گرینگە.
سەلاح جەلال




