٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزیری شارەوانی: بابەتی ئاو ئەجێندای سەرەکی حکوومەتە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رێکخراوی VNGی بەهەمانگی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کاری لەسەر پەرەپێدان و بەرزکردنەوەی، ئاستی توانای کارگێڕی و ئیدارەی شارەوانیە خۆجێیەکان کرد، دەشڵێت: سەرۆکی حکوومەت بڕی دووملیار دیناری بۆ کێشەی کەم ئاوی تەرخانکردووە.

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا گوتی: ئەو پرۆژەیەی پێی گوترا بەرنامەی "لۆگۆریت" کە رێکخراوی VNGی بەهەمانگی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کاری لەسەر پەرەپێدان و بەرزکردنەوەی، ئاستی توانای کارگێڕی و ئیدارەکردنی شارەوانیە خۆجێیەکان کرد، کە ئاوارەیان تێدایە، بۆ ئەوەی ئەو کۆمەڵگایانە بتوانن باشتر لەگەڵ یەک بگونجێن.

ئاماژەی بەوەشکرد: بریارە چەند پرۆژەیەک لەو شوێنانە بکرێت، لێرانە هەم کارمەندانی حکوومەت سوودیان لە شارەزاییەکانی شارەزاکانی رێکخراوی VNG ی وەرگرت، هەروەها ئەوانیش سوودیان لە ئاستی ئەندازیاران و فەرمانبەرانی حکوومەت وەرگرت، ئەوە لە پێنج کۆمەڵگا و ناحیەکانی سەر بە پارێزگای هەولێر جێ بەجێ بوو، لە باسرمە و کانی قڕژاڵە و کەورگۆسک و قوشتەپە و سێبیران، بەرنامەش هەیە لەگەڵ ئەو رێکخراوە بەردەوام بین.

دەشڵێت: "حکوومەتی هەرێمی کوردستان بایەخ بەپرسی کێشەی ئاو دەدات، هەموو فەرمانگەکانمان چ لەوەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار چ لەپارێزگای هەولێر و هەرپارێزگایەکی دیکە، کە کێشەی کەم ئاوی هەبێت، بابەتی ئاو ئەجێندای سەرەکی حکوومەتە، هەروەها هەموو ئیمکانیەتەک بۆ ئەو بابەتە دابین دەکرێت، هەروەها سەرۆکی حکوومەت بڕی دووملیار دیناری تەرخان کردووە بۆ ئەو بابەتە، پارێزگاکان و فەرمانگە و سەرچاوەکانی ئاو و ئاوەڕۆ دەسەڵاتیان هەیە بۆ بەکارهێنانی ئەو بڕە پارەیە بۆ چارەسەرکردنی گرفتی کەم ئاوی".

هەواڵی پەیوەندیدار