٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گەیشتە توركیا

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە سەردانێك گەیشتە توركیا و لەگەڵ سەرۆككۆماری وڵاتەكە كۆ دەبێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێک گەیشتە (ئەنکەرە)ی پایتەختی تورکیا، لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە کۆ دەبێتەوە.

سەرۆکی حکوومەت هەروەها لەگەڵ وەزیری دەرەوە و بەرپرسانی باڵای دیکەی حکوومەتی نوێی تورکیا کۆ دەبێتەوە، لە کۆبوونەوەکاندا، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا و دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار