٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نزیکەی 20هەزار قووتابی گەرێندراونەتەوە بۆ خوێندن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر_KDP.info_  لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، توانراوە نزیکەی 20هەزار قوتابی لە خوێندن دابڕاو بگەرێندرێنەوە بۆ قوتابخانەکان، بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت: پڕۆژەیەکمان هەیە تایبەت بە گەڕانەوەی ئەو کەسانەی بە هەر هۆیەک لە خوێندن دابڕاون دەمانەوێت جارێکی دیکە بۆ خوێندن بگەڕێنەوە.

دکتۆر سەیوان فەرەج، بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ئێمە بەرنامە و پڕۆژەی تایبەتمان هەیە، خودی وەزیر و هەموومان هەوڵدەدەین بە شێوەیەکی گشتی ئەوانەی لە خوێندن دابراون بگەڕێنەوە بەر خوێندن، ئەمە ستراتیژیەتی  وەزارەتە، چونکە زۆر قوتابی لە هەرێمی کوردستان وازیان لە خوێندن هێناوە، جا هەر یەکە و بە هۆکارێک.

دکتۆر سەیوان فەرەج گوتیشی: ئێمە لە وەزارەتی پەروەردەی حومەتی هەرێمی کوردستان هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی ئەو قوتابیانەی وازیان لە خوێندن هێناوە دیسان بگەرێنەوە بەر خوێندن.

بەپێی ئامارێکی تایبەت کە بە دەست ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان کەوتووە، لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی پەروەردە بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان توانیویانە 19هەزارو432قوتابی لەخوێندن دابراو بگەڕێندرێنەوە بۆ خوێندن.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار