٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کۆشکی سپی پێشوازی لە بەشداریی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆکانی عێراق و قەتەر دەکات

سەرچاوە: KDP.info

‎ئەمەریکا-KDP.info- ئەمەریكا پاڵپشتی لە دیداری هەفتەی ڕابردووی نێوان میری قەتەڕ و سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدراڵ سودانی و گەورەبەرپرسانی عێراق کرد و پێشوازی لە بەشداریی سەرۆكی هەرێمی كوردستان کرد لەو گفتوگۆیانەدا.

‎وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریكا لە پەیامێکدا دەڵێت: پێشوازی لە بەشداریی سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی لەم گفتوگۆیانەدا دەكەین بۆ پتەوتركردنی زیاتری هەماهەنگی لەنێوان بەغدا و هەرێمی کوردستانی عێراقدا.

‎لە پەیامەكەدا هەروەها هاتووە: ئێمە پێشوازی لە سەردانەکەی ١٥ی حوزەیرانی ئەمیر شێخ تەمیم بن حەمەد ئەلسانی دەکەین بۆ بەغدا. ئەمریکا بە تەواوی پشتگیری لە سەروەریی عێراق و سەربەخۆیی و یەکگرتنەوەی زیاتری وڵاتەكە لەگەڵ ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداو و كۆمەڵگەی عەرەبیدا دەکات.

‎پەیامەكە هەروەها پاڵپشتی بۆ هەنگاوەكانی عێراق لە پیشەسازیی و خۆبژێویی وزە  و هاوكاریی عێراق لەگەڵ وڵاتانی كەنداودا دەربڕیوە.

رۆژی پێنجشەممە 15ی حوزەیرانی 2023، تەمیم بن حەمەد، میری قەتەر سەردانی بەغدای کرد، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان هاوشان لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پێشوازی لێکرد و لەگەڵیدا کۆبووەوە و گوتی، "چاومان لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقە لەگەڵ قەتەر." 

 

هەواڵی پەیوەندیدار