نێچیرڤان بارزانى به‌شدارى له ئێواره‌خوانێكى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقدا كرد

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2023/6/15 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌سه‌ر بانگهێشتى به‌ڕێز محه‌مه‌د شیاع ئه‌لسوودانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى فیدراڵ، له به‌غدا به‌شدارى له ئێواره‌خوانێكدا كرد كه بۆ به‌ڕێز میر ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانى، میرى قه‌ته‌ر له میانى كۆتاییهاتنى سه‌ردانى ئه‌مرۆیدا بۆ به‌غدا ساز كرابوو.
له په‌راوێزى ئێواره‌خوانه‌كه‌دا كه به‌ڕێز محه‌مه‌د ئه‌لحه‌لبووسى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانى قه‌ته‌رى و عێراقى ئاماده‌ى بوون، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و میری قه‌ته‌ر و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانی عێراق، ده‌رباره‌ى چه‌ند بابه‌تێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش و دۆخى ناوچه‌كه، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.




