ئـیـسـپـانـیـا ئـامـادەیـە ژمـارەیـەک لـە کـۆمـپـانـیـاکـانـی بـەمـەبـەسـتـی کـاری وەبـەرھــێـنـان بـھـێـنـێـتـە ھـەرێـمـی کـوردسـتـان

ههولێر-KDP.info- سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان، د.مـحـەمـەد شـوکـری لـەگـەڵ پـێـدرۆ مـارتـیـنـز - ئـاڤـیـال مـارتـیـن، باڵیۆزی ئـیـسـپـانـیـا لـە عـێـراق و شـانـدی یـاوەری کـۆبـووەوە.
لـە کـۆبـوونـەوەکـەدا باڵیۆزی ئـیـسـپـانـیـا لـە بـەغـدا بـاسـی لـە ئـەزمـوونـی وڵاتـەکـەی لـە بـوارەکـانـی ھـێـڵـەکـانـی شـەمـەنـدەفـەر، کـشـتـوکـاڵ، تـەنـدروسـتـی، تـەکـنـەلـۆژیـا کـرد و ئـامـادەیـی وڵاتـەکـەی دەربـڕی بـۆ ھـاوکـاری و یـارمـەتـیـدانـی ھـەرێـمـی کـوردسـتـان و ئەنجامدانی پـرۆژەی وەبـەرھــێـنـان لـە شـارەکـانـی ھـەرێـمـی کـوردسـتـان لەو بوارانەدا.
سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان وێـرای سـوپـاس و پـێـزانـیـنـی خـۆی بـۆ بـاڵـیۆزی ئـیـسـپـانـیـا و وڵاتـەکـەی ھـاوکـات ئـامـادەیـی خـۆی و دامـەزراوەکـانـی حـکـومـەتـی ھـەرێـمـی کـوردسـتـانـی نـیـشـانـدا لـە پـاڵـپـشـتـی و ھـاوکـاری کـردنـی کـۆمـپـانـیـاکـانـی وڵاتـی ئـیـسـپـانـیـا بـە مـەبـەسـتـی ئـەنـجـامـدانـی کـاری وەبـەرھــێـنـان لـە ھـەرێـمـی کـوردسـتـان لـە چـوارچـێـوەی یـاسـا بـەرکـارەکـانـی وەبـەرھــێـنـان.




