نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ شاندێكى سه‌ربازیى به‌ریتانى كۆبووه‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- به‌یانیى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2023/6/15 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێكى باڵاى سه‌ربازیى به‌ریتانى به سه‌رۆكایه‌تیى به‌ڕێز مارشاڵ سامى سامپسۆن گه‌وره ڕاوێژكارى به‌رگریى به‌ریتانى له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئافریكا كرد كه له ژماره‌یه‌ك له پله‌داران و به‌رپرسانى باڵاى سه‌ربازیى به‌ریتانى پێكهاتبوو.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه خاتوو ڕۆژى كه‌یڤ كونسولى گشتیى به‌ریتانیا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، دۆخى ئه‌منیى عێراق و هه‌رێمى كورستان و چاكسازییه‌كانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و هاریكاریى هاوبه‌شى ئه‌منى تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیى سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ڕێكخستنه‌وه و یه‌كخستنى پێشمه‌رگه و چاكسازییه‌كانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه كرده‌وه و ئاماژه‌یان به‌وه دا كه ده‌بێ پرۆسه‌كه به شێوه‌یه‌كى كاراتر به‌ڕێوه بچێت. له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، سوپاس و پێزانینى پێشكه‌ش به به‌ریتانیا و وڵاتانى دیكه‌ى دۆست كرد بۆ پشتگیرى و هاوكارییان له پرۆسه‌كه.
لاى خۆیانه‌وه شاندى میوان دووپاتیان كرده‌وه كه به‌ریتانیا به بایه‌خه‌وه له ئارامى و سه‌قامگیریى ئه‌منیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و له پێشكه‌شكردنى هاوكارى و پشتگیریى ئه‌منى بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیریى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و سه‌رخستنى پرۆسه‌ى چاكسازى و یه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه، به‌رده‌وام ده‌بێت.
دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبووه‌وه‌كه بوو.





