٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کرمانج عەبدوڵڵا": پارتی لە دەوروبەری ھەولێر گۆڕانکاری دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرایکرد، لە سنووری دەوروبەری ھەولێر قۆناغێکی دیکەی گۆڕانکاریەکان ئەنجامدەدرێت و  زیاتر دەچێتە نێو جەماوەر بۆ ئەوەی زیاتر خزمەتی ھاووڵاتیان بکات.

کرمانج عەبدوڵڵا، بەرپرسی لقی ١٦ی پارتی دیموکراتی کوردستان  لە ھەولێر بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند:  دوای کۆنگرەی ١٤ی پارتیمان بەپێی ڕاسپاردەکانی حزب لە زۆربەی سنوورەکان دەست بە گۆڕانکاری کرا، لە سنووری لقی ١٦یش کە دەوروبەری ھەولێر دەگرێتەوە، قۆناغی یەکەمی گۆڕانکارییەکان بەڕێوەچوو، لەو گۆڕانکارییانە ژمارەیەک بەرپرسی لیژنەی ناوچە گۆڕدران ، لەسەر گۆڕانکارییەکانیش بەردەوام دەبین.

بەرپرسەکەی پارتی گوتیشی: بەرنامەیەک ئامادەکراوە بۆ قۆناغی دووەمی گۆڕانکارییەکانی سنووری ئێمە، بەڵام ھێشتا نەچووەتە بواری جێبەجێکردن، لەکاتی گونجاودا قۆناغی دووەمیش بەڕێوەدەچێت کە گۆڕانکاریەکان زیاتر لیژنەی ناوچەکانی حزب دەگرێتەوە.

کرمانج عەبدوڵڵا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: لەدوای کۆنگرە پارتی زیاتر چووەتە نێو جەماوەر و ھاووڵاتیان، چونکە یەکێک لە ڕاسپاردەکانی کۆنگرەی ١٤ی پارتیمان ئەوەبوو حزب زیاتر لە خەڵک نزیک ببێتەوە و ئێمەیش ڕۆژانە لە ھەموو سنوورەکان لەنێو خەڵک داین، دەمانەوێ وەک پارتی زیاتر خزمەتی ھاووڵاتیان بکەین، بەپێی ئەو پلانەی ھەیە ڕۆژانە دەچینە خزمەت ھاووڵاتیان و سەردانیان دەکەین.

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار