بەم نزیکانە دەست بە چاککردنی ڕێگای مووسڵ.بەردەڕەش دەکرێت

مووسڵ -KDP.info- نوێنەرێکی پارێزگای مووسڵ لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد ، هەموو ڕێکارەکانی چاککردنی ڕێگای (مووسڵ _ بەردەڕەش) تەواو بوونە، لەم دوو ڕۆژە دەست بەچاککردنی دەکرێت.
شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: بڕیاری کۆتایی بۆ چاککردنی ڕێگای (مووسڵ _ بەردەڕەش) دراوە ، کە لە تەحریرەوە تا مەندان پێویستی بە چاککردنە، درێژیەکەی 22.5کم دەبێت، دووملیار و513ملیۆن و 140هەزار دیناری بۆ تەرخان کراوە و پێویستە لەماوە 150 ڕۆژدا تەواو بکرێت.
شێروان دووبەردانی گوتیشی: پڕۆژەکە دراوەتە کۆمپانیا و ڕێکارەکانی تەواوبوونە و لەم دوو ڕۆژە دەست بەچاککردنی ڕێگاکە دەکرێت.
بڵند ئیبراهیم




