٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حەکیم محەمەد بۆ KDP: باسی سه‌ردانه‌كه‌ی سەرۆکی حکوومەت بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکەیان ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- حکوومەتی ھەرێمی کوردستان خەریکی بە دیجیتاڵکردنی دۆسییەی دەستەبەری کۆمەڵایەتی کرێکارانە، بەڕێوەبەری دەستەبەریش دەڵێت، ھەنگاوی یەکەممان دەست پێکردووە و سکانی دۆسیە کۆن و نوێیەکان دەکەین و بۆ نەفەوتاندنی مافی کرێکاران. 

ئەمڕۆ ١٤ـی٦ـی٢٠٢٣، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە شاری ھەولێر سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی کرد و پرۆسەی چاکسازی و ڕێکخستنەوەی کاروباری دەستەبەری کۆمەڵایەتی و بە دیجیتاڵکردنی ئەرشیفەکەی بەسەر کردەوە.

حەکیم محەمەد عەلی، بەڕێوەبەری دەستەبەری کۆمەڵایەتی ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "ئەمڕۆ سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمانیکرد بۆ لە نزیکەوە ئاشنابوون بەو کارانەی بۆ بەدیجیتاڵکردنی دۆسییەی کرێکاران دەستمان پێکردووە، لە ھەنگاوی سەرەتا سکانی ئەو دۆسیانە دەکەین کە لەساڵی حەفتاکانەوە لەلامانە، ھەروەھا بەڕێوەبەرایەتییەکەمان کاری لەگەڵ کەرتی تایبەتەو ئەو فەرمانبەرانەی لەکەرتی تایبەت کاردەکەن ناویان و دۆسیەکانیان بە گوێرەی یاسا دەستەبەریان لەلای ئێمە ھەیە".

بەڕێوەبەری دەستەبەری کۆمەڵایەتی ھەولێر گوتیشی: "دۆسییە کۆن و نوێیەکانیشان لەگەڵە لە ڕۆژی دەست بەکاربوونیان لە ھەر پڕۆژە و کۆمپانیا و ھەر جێگەیەکیتری کار ھەیانبووە ھەیە تا کۆتایی ڕۆژی کارکردنیان، ئەم کارەش زیاتر بۆ نەفەوتاندنی مافی کرێکارە و لەبەر ھەر ھۆکارێکی لەناوچوونی دۆسییەکان".

 

فائیزه‌ كۆیی 

هەواڵی پەیوەندیدار