راگەیاندنی پارتی پرسەنامەیەک ئاراستەی نووسەر و ڕۆماننووس جەبار جەمال غەریب دەکات

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی نووسەر و ڕۆماننووس(جەبار جەمال غەریب) دەکات.
بەڕێز نووسەر و ڕۆماننووس( جەبار جەمال غەریب)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتانمان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و خانەوادە و کەسوکار و بنەماڵەکەتان دەکەین و، ھاوبەشی خەم و پەژارەتانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی دۆست و ھاوڕێ و ئازیزانتان ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە.
جارێکی دیکە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووبارە دەکەینەوە و، داواکارین لە خوای گەورە دایکی کۆچکردووتان بەبەھەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بەدوور بن.
انا للە وانا الیە راجعون
بەشی ڕۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
١٣ـی٦ـی٢٠٢٣




