د.هێمن هەورامی جەخت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەکات

ههولێر-KDP.info- دکتۆر هێمن هەورامی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دێموکراتی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی ١٢/٦/٢٠٢٣ پێشوازیی لە جوشوا لویس بەرپرسی کاروباری سیاسی و ئابووریی کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا و هاوکارەکەی ڤاگەر سەعدوڵڵا کرد.
لە دیدارێکدا، دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و دۆستایەتیی لەمێژینەی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا تاوتوێ کران.
دکتۆر هەورامی و لویس جەختیان لە گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردن بۆ خولی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان کردەوە، بۆ بەدیهێنانی مافی ڕەوای خەڵک بۆ دەنگدان و بەرزڕاگرتنی پرۆسەی دیموکراسی. هەروەها باس لە پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق کرد.
لە کۆتایی دیدارەکەدا، هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پەیوەندیی درێژخایەنی نێوان هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کردەوە.




