٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د.هێمن هەورامی لەگەڵ شاندێکی یۆنامی کۆبۆوە

سەرچاوە: KDP.info

دکتۆر هێمن هەورامی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی ١٢/٦/٢٠٢٣ پێشوازیی لە لۆڕێنس لیو جێگری بەڕێوەبەری کاروباری سیاسی یونامی بە یاوەریی بەڕێوەبەری بەشی سیاسیی یونامی لێنارت نیکۆلای کرد.

لە دیدارێکدا، هەر دوولا دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقیان تاوتوێ کرد.

دکتۆر هێمن هەورامی باسی لە گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان، وەک پایەیەکی سەرەکیی دیموکراسی کوردستان و بەدیهێنانی مافی دەنگدانی خەڵک، کرد.

هەروەها دکتۆر هێمن هەورامی و لیو بیروڕایان سەبارەت بە ڕۆڵی پشتیوانیی یونامی لە زۆر بواردا، و بەتایبەتی پەیوەندی بەردەوامی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق ئاڵوگۆر کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار