سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له وه‌زیرى ته‌ندروستیى ئوردن كرد

پاشینوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2023/6/12 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز فیراس ئەلهەواری، وەزیری تەندروستیی ئوردن و شاندێکی یاوەرى كرد.
له دیدارێكدا كه به‌ڕێزان وه‌زیرانى ته‌ندروستیى حكوومه‌تى فیدراڵیى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، باس له ڕێكخستنى هه‌فته‌ى ته‌ندروستیى كوردستانى ـ ئوردنى كرا كه ئێستا له هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌چێت و تیشك خرایه سه‌ر باس و بایه‌ته‌كانى.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سوپاسى هاریكارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى ئوردنى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵیى عێراق كرد و دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌توانن له هه‌ردوو بوارى پزیشكى و په‌روه‌رده‌ییدا سوود له ئه‌زموونى سه‌ركه‌وتووى ئوردن وه‌ربگرن.
بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى ئوردن له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هاریكاریى و هه‌ماهه‌نگیى زیاترى بوارى ته‌ندروستى و پزیشكیى نێوانیان، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.




