شای ئوردن ڕایسپاردووین په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان په‌ره پێ بده‌ین

هەولێر-KDP.info- بە چاودێری و ئامادەبوونی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی کوردستان، دیدار و حەفتەی تەندروستیی کوردستانی- ئوردنی، ده‌ستی پێ كرد و له وته‌ی خۆیدا، وه‌زیری ته‌ندروستیی ئوردن، ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندیی نێوان ئوردن و هه‌رێمی كوردستان دا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، فیراس ئه‌لهه‌واری، وه‌زیری ته‌ندروستیی ئوردن، له وته‌ی خۆیدا له دیدار و حه‌فته‌ی ته‌ندروستیی كوردستانی - ئوردنی، ڕایگه‌یاند: ئوردن و هه‌رێمی كوردستان په‌ره به په‌یوه‌ندییه ته‌ندروستییه‌كانی نێوانیان ده‌ده‌ن و ئێمه هاوكاریی هه‌رێمی كوردستان بۆ پێشخستنی كه‌رتی ته‌ندروستی ده‌كه‌ین، له ڕابردووش‌دا هاوكاریی باشمان بۆ كه‌رتی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، ئه‌لهه‌واری ڕایگه‌یاند: شای ئوردن رایسپاردووین له هه‌موو روویه‌كه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان په‌ره پێ بده‌ین.




