٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەت دیداری کوردستانی - ئوردنی دەستیپێکرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دیدار و هەفتەی تەندروستی کوردستانی - ئوردنی، لە هەولێر دەستیپێکرد.

لە سەرەتای دیدارەکەدا د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وتەیەکدا ئاماژەی بەوەدا، "لە ماوەی رابردووشدا وڵاتی ئوردن هاوکار و پاڵپشتی گەورەی هەرێمی کوردستان بووە بەتایبەتی لە کەرتی تەندروستی بووەتە هاندەرێکی باش بۆ ئێمە".

وەزیری تەندروستی، راشیگەیاند، "چەندین کێشە و گرفت لە بواری تەندروستی هەن، بەتایبەتی بەهۆی بوونی ژمارەیەکی زۆری ئاوارە و پەنابەر لە هەرێمی کوردستان، بۆیە داوا لە حکوومەت و وەزارەتی تەندروستی عێراق دەکەین زیاتر پاڵپشتی کەرتی تەندروستی هەرێمی کوردستان بکەن".

ئەوەشی خستەڕوو: "لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەنگاوەکان بۆ چاکسازی لە کەرتی تەندروستی دەستیپێکردووە".

سامان بەرزنجی، گوتی: "بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان، وڵاتی ئوردن متمانەی بە نۆ نەخۆشخانەی هەرێمی کوردستان بەخشیوە، بۆ ئەوەی وەکو سەنتەری راهێنان و پسپۆری بناسێنرێن".

هەواڵی پەیوەندیدار