٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە ئەمەریکا

سەرچاوە: KDP.info

ئەمەریکا-KDP.info- رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەمەریکا و کۆمەڵێک دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریکا دەبێت.

رۆژی 11/6/2023، رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەمەریکا و لەلایەن بەیان سامى عەبدولرەحمان، نوێنەرى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمریکا پێشوازی لێکرا.

بڕیارە لەو سەردانەیدا وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەرپرسانى ئیدارەى ئەمەریکى کۆببێتەوە لەنێوانیاندا وەزارەتى دەرەوە، وەزارەتى بەرگرى، وەزارەتى گەنجینە و کۆشکى سپى، هەروەها ئەندامانى کۆنگرێسى ئەمەریکا و دامەزراوەکانى دیکە.

لە رۆژی 14ى حوزەیران، رێبەر ئەحمەد لە پەیمانگاى ئاشتى ئەمەریکى، وتارێک پێشکەش دەکات لەسەر دوایین پێشهاتەکانی عێراق و هەرێمى کوردستان لە رووى سیاسى، ئاسایش، و مرۆیى.

بەیان سامى عەبدورەحمان نوێنەرى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، لە لێدوانێکدا گوتى: "بە گرنگییەوە لە سەردانەکەی وەزیری ناوخۆ دەروانین بۆ واشنتن، بە مەبەستی زیاتر بەرەوپێشبردنى پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەمەریکا و گفتوگۆیەکى قوڵ لەسەر پرسەکانى ئاسایش، مرۆیى و سیاسى کە جێگەى بایەخ و بەرژەوەندى هەردوولایە".

هەواڵی پەیوەندیدار