د.ئیدریس ڕه‌مه‌زان : پێویستە حکومەتی هەرێم خۆی سەرپەرشتی ژماره حسابی بانكیی داهاتی هه‌رێم بكات

هه‌ولێر –KDP.info- پسپۆرێكی بواری ئابووری پێی وایه كه كردنه‌وه‌ی ژماره‌ی حسابی بانكی بۆ داهاتی نه‌وتی و نانه‌وتی كوردستان له لایه‌ن بانكی ناوه‌ندییه‌وه لە كاتێکدا مه‌ترسی سیاسی و ئابووری نابێت بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان كه بانكی ناوه‌ندی لقی خۆی بكاته‌وه له هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی هه‌رێم نوێنه‌ری فه‌رمی هه‌بێت له چۆنیه‌تی ته‌سه‌روف كردن به‌و داهات و خه‌رجییه‌ی له‌و ژماره حسابه‌دا كه ده‌كرێته‌وه، ئه‌و پسپۆره پێی وایه ئه‌گه‌ر بانكی ناوه‌ندی ژماره حساب نه‌كاته‌وه له هه‌رێم و حكوومه‌تی هه‌رێم نوێنه‌ری نه‌بێت تێیدا، ئه‌وه له رووی سیاسی و ئابوورییه‌وه به زیانی ده‌شكێته‌وه بۆسه‌ر هه‌رێم.
پ.ی دكتۆر ئیدریس ڕه‌مه‌زان، مامۆستای كۆلێژی ئابووری زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند: "سەبارەت بە پرسی كردنه‌وه‌ی ئه‌و حسابه بانكیه‌ی كه بۆ داهاتی كوردستان داده‌نرێت، ئه‌گه‌ر بێت و بۆ نموونه له بانكی ناوه‌ندی عێراق بێت به‌ڵام به مه‌رجێك لقی بانكی ناوه‌ندی له كوردستان هەبێت و هه‌رێمی كوردستان له رێگای نوێنه‌رێكه‌وه سه‌رپه‌ره‌شتی بكات ئه‌وه شتێكی زۆر ئاساییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت و له لایه‌ن بانكی ناوه‌ندییه‌وه بێت و له به‌غداوه بێت، مه‌ترسی سیاسی ده‌بێت بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، چونكه له هه‌ر كات و ساتێك دابێت كه دۆخه‌كه ناله‌بار ده‌بێت، حكوومه‌تی عێراقی گوشار له‌سه‌ر هه‌رێم دروست ده‌كات كه ئه‌مه مه‌ترسی سیاسی و ئابووری هه‌یه بۆ سه‌ر كوردستان. راسته ته‌سجیلی ده‌فته‌ری هه‌بێت له حكوومه‌تی فیدرالی ئاساییه، به‌ڵام ژماره حسابه‌كه بانكی ناوه‌ندی ته‌سه‌روفی پێوه بكات باش نابێت بۆ كوردستان، دیاره ده‌كرێت له ڕێگه‌ی ڕێكکه‌وتنی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم و فیدراله‌وه ئه‌وه بكرێت كه بانكی ناوه‌ندی لقی خۆی بكاته‌وه له هه‌رێمی كوردستان، حكوومه‌تی هه‌رێمیش نوێنه‌رایه‌تی چالاكی هه‌بێت له بانكه‌كه‌دا ئه‌و مه‌ترسییه ده‌ڕه‌وێته‌وه".
دكتۆر ئیدریس هه‌روه‌ها گوتی: " هه‌رچه‌نده حكوومه‌تی فیدرالی گوشاری زۆری خستووه‌ته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، ئه‌م گوشارانه دیارن سیاسی و ئابوورین و بۆ په‌كخستنی پێشكه‌وتن و توانای ئابووری هه‌رێمی كوردستانن له هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانه‌وه، به تایبه‌تی له ڕووی ئابوورییه‌وه مه‌ترسی بۆسه‌ر گوزەرانی خه‌ڵك و ده‌زگاكانی حكوومه‌ت زۆرە، بۆیه زۆر پێویسته بنه‌ماكانی ڕێککه‌وتنی نێوان حكوومه‌تی فیدرالی و هه‌رێم له یاسای بودجه‌دا بگونجێندرێ تا مافی هه‌رێمی كوردستان پارێزراو بێت، بۆیه خراپ نییە تۆماری پەڕاوی له به‌غدا هه‌بێت له‌سه‌ر داهاتی كوردستان، گرنگ ئه‌وه‌یه خودی حكوومه‌تی هه‌رێم بتوانێ ته‌سه‌روف به خەرجییەکانی خۆیه‌وه بكات له داهاته‌كه‌یدا، ئه‌م بابه‌ته ڕەنگه له رووی تۆماری پەڕاوییه‌وه ببێته هۆی زیاتر شه‌فاف بوون و ئاگا له‌یه‌كتر بوونی هه‌ردوولا، له ڕووی داهات و خه‌رجییه‌وه به‌ڵام گرنگه حكوومه‌تی هه‌رێم خۆی سه‌رپه‌ره‌شتی ژماره حسابییه‌كه بكات، ئه‌گه‌ر به‌م جۆره بێت ده‌بێته ده‌ستكه‌وتێكی باش بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه خۆی خاوه‌نی داهاته‌كه‌ی بێت، ئاساییه به‌غدادیش تۆماری ده‌فته‌ریی له‌سه‌ری هەبێت".
دكتۆر ئیدریس ڕه‌مه‌زان هه‌روه‌ها روونی كرده‌وه: " حكوومه‌تی عێراق و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕوانگه‌ی ئه‌و شه‌فاف بوونه‌ی له ڕێککه‌وتنه‌كه‌ی نێوانیاندا كراوه له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌كانی داهات و نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و فرۆشتنی نه‌وت له رێگه‌ی سۆمۆوه شتێکی گرنگه، چونکە شه‌فافیه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رووی داهات و خه‌رجییه‌وه به‌هانه‌ی حكوومه‌تی ناوه‌ندیی ده‌بڕێ له‌وه‌ی به هۆكاری سیاسی گوشاری ناڕه‌وا له‌سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێم دروست بكات، لێره‌دا ده‌بێت حكوومه‌تی ناوه‌ندی بگاته ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌ی كه ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێم له ڕووی سیاسی و ئابووری لاوازبێت ئه‌وه زیانی بۆ كۆی پرۆسه‌ی سیاسی و ئابووری عێراق ده‌بێت، بۆیه له ڕێكکه‌وتنه‌كاندا نابێت لایه‌نێك بیه‌وێ گوشار و خۆسه‌پاندن دروست بكات له‌سه‌ر ئه‌وی دیكه، ئه‌مه كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر هه‌ردوو لا دروست ده‌كات بۆیه گه‌شه‌سه‌ندنی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌نده به هاوكاری هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێم و فیدراڵ، نابێت ئه‌مه له‌بیر بكرێت".
سەلاح جەلال




