محەمەد کەمال: بەشێک لە بارەگاکانمان وەرگرتوونەتەوە
__2023_06_10_h15m32s27__ER.jpg)
بەرپرسی لقی پارتی دیموکراتی کورنستان لە کەرکووک ئاشکرایکرد، بەشێک لەبارەگاکانی پارتی لەلایەن خەڵکی پارتیەوە پارێزگاریان لێدەکرێت و بەشێکی دیکەش رادەست نەکراونەتەوە، دەشڵێ: ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەکەین و لەدوای گەڕانەوەش زیاتر خۆمان بۆ ھەڵبژاردن ئامادە دەکەین.
محەمەد کەمال، بەرپرسی لقی ٣ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک بەماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند": دەستمان بە ئامادەکاری کردووە بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، ئێستا خەریکی پێداچوونەوەی ڕەوشی خۆمانین وەک پارتی لە کەرکووک، دەمانەوێ کێشەی وەرگرتنەوەی بارەگاکانمان لە کەرکووک چارە بکرێت و لەدوای گەڕانەوەمان بۆ نێو بارەگاکانی خۆمان لە کەرکووک ئەوکات زیاتر دەست بە ئامادەکاری بۆ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەکەین.
بەرپرسەکەی پارتی لەکەرکووک گوتیشی": بێگومان پارتی دەگەڕێتەوە نێو بارەگاکانی خۆی لە شاری کەرکووک، بەڵام نایشارینەوە ھەندێ دەست ھەیە بۆ نەگەڕانەوەی ئێمە، بەتایبەتی ھەموو بارەگاکانی پارتی لە کەرکووک ڕادەست نەکراونەتەوە.
بۆیە ئێمە بەو دۆخە ڕازینین، ناکرێ بارەگاکانی پارتی لەدەست خەڵکی دیکە بێت، چونکە ئەمانە مولکی پارتین و پارتی ئەو بارەگایانەی دروست کردووە.
قائید میرۆ




