٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پڕۆژەی دووسایدی سەنتەری قەزای شێخان لە بواری جێبەجێکردن دایە

سەرچاوە: KDP.info

شێخان-KDP.info- قایمقامی قەزای شێخان رایگەیاند، دووسایدی ناو قەزای شێخان لە بواری جێبەجێکردن دایە بە گوژمەی دوو ملیار و 800 ملیۆن دینار، کە لە ئێستادا کارەکان بەباشی بەڕێوەدەچن.

قایمقامی قەزای شێخان، سەردار شێخ یەحیا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "لە چوارچێوەی گرنگیدانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە قەزای شێخان لە ئێستادا پڕۆژەی دووسایدکردنی سەنتەری قەزای شێخان لەسەر بوودجەی پشتگیری ئاسایشی خۆراک لە بواری جێبەجێکردن دایە، کە بەشێوەیەکی زۆر رێکوپێک کارەکان بەڕێوەدەچێت، کە بەتەواوکردنی سیمایەکی جوان دەداتە قەزاکە و خزمەتێکی باشی خەڵکی خۆمان دەکات".

سەردار شێخ یەحیا گوتیشی: "پڕۆژەکە زۆر گرنگە بۆ شێخان و بە گوژمەی دوو ملیار و 800 ملیۆن دینار لە بواری جێبەجێکردن دایە و خۆشمان لە نزیکەوە چاودێری بەڕێوەچوونی کارەکان دەکەین، کە پێویستە لە ماوەی 360 ڕۆژ کارەکانی دووسایدی سەنتەری قەزای شێخان تەواوبێت".

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار