٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئیبراھیم عەبدولحەمید": ڤیزای گەشتیاران کراوەتە ئونلاین"

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- گوتەبێژی دەستەی گەشت و گوزاری ھەرێمی کوردستان دەڵێ، بڕیارەکانی حکوومەت کاریگەری لەسەر ھاتنی گەشتیاران دەبێت و گوتیشی، لەمانگی شوباتی رابردووەوە ڤیزای گەشتیاران کراوەتە ئونلاین.

ئیبراھیم عەبدولحەمید، گوتەبێژی گەشت و گوزاری ھەرێم بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند" حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کارئاسانی زۆری بۆ ھاتنی گەشتیاران کردووە و لە مانگی شوباتی ڕابردووەوە ڤیزای گەشتیاران کراوەتە ئەلیکترۆنی، واتە ھەر گەشتیارێک بیەوێ سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات  دەتوانێت لەرێگەی ئونلاین داوای ڤیزا بکات، ھەموو ئاسانکاریەک بۆ گەشتیاران کراوە، تەنانەت کاتێک گروپی گەشتیاری دێنە ناو خاکی ھەرێم، نوێنەرێکی دەستە یاوەریان دەکات، ئەم ھەنگاوانەش کاریگەری ھەبوە لەسەر ھاتنی گەشتیاری بیانی.

گوتەبێژی دەستەی گەشت و گوزار ڕوونی کردەوە" لەمانگی رابردوو 25 کەسایەتی جیھانی لە پێنج وڵاتی جیهانەوە سەردانی ھەرێمی کوردستانیان کرد، ئەوانە کەسایەتی زۆر کاریگەرن بۆ کەرتی گەشت و گوزار، ھەیە لەو کەسانە ھەشتا وڵات  بەمەبەستی گەشت و گوزار گەڕاوە، سیاسەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەوەیە ئەوەی لەدەستمان بێت بۆ کەرتی گەشت و گوزار درێغی ناکەین.
ئیبراھیم عەبدولحەمید ئاماژەی بۆ ئەوەکرد": لە پیشەنگای نێودەوڵەتی گەشتیاری لە دوبەی شاندی دەستەی گەشت و گوزاری ھەرێمی کوردستان گفتوگۆی لەگەل ژمارەیەکی بەرچاوی کۆمپانیا بیانی کردووە بۆ ھێنانی گەشتیاری بیانی بۆکوردستان.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار