شوان زراری: ئه‌و هه‌ڵانه‌ی له‌به‌غدا كراون پارتی راستیان ده‌كاته‌وە

ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌وه‌ی له لێژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق كراوه، جۆرێك بووه له شكاندنی رێككه‌وتنی هه‌ولێرو به‌غدا و پێشیلكردنی بنه‌ماكانی شه‌راكه‌ت و پێكه‌وه كاركردن، ده‌بێت پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌و هه‌ڵانه‌ی خه‌ڵكی دیكه كردوویه‌تی راستیان بكاته‌وه.
شوان زراری، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: به‌داخه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له لێژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق روویداوه، پێش هه‌موو شتێك شكاندنی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بوو كه پشتیوانی له ده‌قی رێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات كه بنه‌مابوو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق له یاسای ئیداره‌ی داراییدا، دەسەڵاتی په‌رله‌مان له‌باره‌ی بودجه‌وه دیاری كراوە، ئه‌وه‌ی له لێژنه‌ی داراییدا كراوه بریاردانبوو له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پرس كه په‌یوه‌ندی به‌وانه‌وه نه‌بووه و له‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانیشدا نه‌بووه، به‌داخه‌وه خۆیان له شوێنی حكوومه‌تیش بڕیاریان داوه، جیا له‌وه‌ش ئه‌مه كاره‌كانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی و پلان دانانی عێراقی تووشی گرفت كرد، ماوه‌ی ساڵێك وه‌زاره‌تی دارایی و وەزارەتی پلاندانانی عێراق خه‌ریك ده‌بن تا پرۆژەی بودجه ئاماده بكه‌ن، ئه‌و براده‌رانه هاتوون به چه‌ند سه‌عاتێك هه‌موویان گۆڕیوە، ئه‌مه چۆن قەبووڵ ده‌كرێت؟
گوتیشی: ئه‌وه‌ی كه باسی پاشه‌كه‌وتی مووچه كراوه فێڵكردنه له چاوی خه‌ڵك، له‌به‌ر یه‌ك شت كراوه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك واقعێكی خراپ بیچه‌سپێنن و دواتر به‌فشاری خه‌ڵك رێگا نه‌درێت ده‌ستكاری ئه‌و برگانه بكرێت كه خۆیان له‌سه‌ر میزاجی شه‌خسی و به‌رژه‌وه‌ندی حزبییان زیادیان كردووه، ئه‌گه‌رنا واقعی نییه برگهیهكیان زیاد كردووه به‌بێ ئه‌وه‌ی بودجه‌ی بۆ ته‌رخان بكرێت، بۆیه ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی له لیژنه‌ی دارایی هه‌ندێك په‌رله‌مانتاری كورد و هه‌ندێک لایه‌نی دیكه له‌دژی خه‌ڵكی کوردستان كردوویانه، پارتی له‌به‌غدا ڕاستیان ده‌كاته‌وه كه به‌داخه‌وه پارتی هه‌ر خه‌ریكه هه‌ڵه‌ی هه‌ندێك لایه‌ن راست بكاته‌وه ئێمە لە هەوڵەکانمان بۆ چەسپاندنی هەموو مافەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامین، سازش لە مووچە و شایستەكانی خەڵکی کوردستان ناکەین، هەوڵدەدەین، شایستە دەستووری و یاساییەكانی هەرێمی كوردستان بەدەست بێنین.
ڕایشی گه‌یاند: سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌ستكاری، یان ئه‌و زیادكراوانه‌ی، كه خراوه‌ته سه‌ر رێككه‌وتنی بودجه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا ڕه‌ت ده‌كرێنه‌وه، ئه‌وه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندیی كوردستان نه‌بێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵ ناكرێت بچێته ناو بودجه‌وه، چونكه ئه‌مه لێدانه له‌و رێككه‌وتنه‌كه‌ی كه پارتی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه كردوویه‌تی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت، بۆیه ئه‌و زیادانه‌ی براده‌رانی یه‌كێتی و چه‌ند په‌رله‌مانتارێك خستبوویانه ناو پرۆژه بودجه‌وه، سه‌رجه‌میان هه‌ڵده‌گیرێن و قبووڵمان نییه هه‌رێمی كوردستان وه‌ك پارێزگایه‌ك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت.“




