٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دکتۆر هێمن هەورامی پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی کۆریای باشوور کرد

سەرچاوە: KDP.info

ئه‌مڕۆ چوارشەممە ٧/٦/٢٠٢٣، د. هێمن هه‌ورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پێشوازیی له‌ "چۆ کیجۆنگ" کونسوڵی گشتیی کۆریای باشوور لە هەرێمی کوردستان کرد. لە دیدارێکدا، باس لە بارودۆخی سیاسی و ئابووری هەرێمی کوردستان و عێراق، دۆستایەتی تایبەتی نێوان گەلی هەردوولا کرا.

د.هێمن هەورامی وێڕای سوپاسکردنی کۆریای باشوور بۆ پاڵپشتی کردنی هەرێمی کوردستان، تیشکی خستە سەر ئەو پەیوەندییە تایبەتەی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆریای باشوور کە لە ساڵی ٢٠٠٤ دەستی پێکرد، کاتێک فیرقەی زەیتونی هێزەکانی کۆریا لە هەرێمی کوردستان جێگیرکران.
.
هاوکات کونسوڵی گشتیی کۆریای باشوور سوپاسی د.هێمن هەورامی کرد بۆ ئەو پێشوازییە و گوتی: ئارامی و سەقامگیری و پێشکەوتنی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی گرنگە.
 

هەواڵی پەیوەندیدار