٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەت پێشانگەی هایتێکسی لە هەولێر کردەوە

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- كه‌مێك پێش ئێستا مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشانگەی هایتێکسی لە هەولێر کردەوە.

ئەمە چوارەم جارە پێشانگەی هایتێکس لە هەولێر دەکرێتەوە، بۆ ئەمساڵ 121 کۆمپانیا لە 20 وڵات جیاواز بەشداریان کردووە و لە چوار بەشی سەرەکی پێکهاتووە ئەوانیش پێشانگە، کۆنفرانس، ئەستێرەکانی داهاتوو و گۆشەی کاریگەر.

هایتێکس چالاکییەکی تەکنەلۆژیایە و تێیدا نوێترین و دوایین داهێنانە تەکنەلۆژییەکان نمایش دەکرێن، رێکخەرانی پێشانگەکەش خۆشحاڵن بە بەشداریکردنی حکوومەت و سەرۆکی حکومەت لە هایتێکس.

هەواڵی پەیوەندیدار