دكتۆر محەمەد مه‌ولوود: په‌یامه سیاسی و شۆڕشگێرییه‌كانی شۆڕشی گوڵان هێشتا به‌رده‌وامن

ئه‌ورووپا –KDP.info- لقی ٦ی ئەورووپای پارتی دیموکراتی کوردستان وێبینارێكی تایبه‌تی بۆ نووسەر و شرۆڤەکار و مامۆستای زانکۆ پرۆفیسۆری یاریدەدەر، دکتۆر محەمەد خدر مەولوود، مامۆستای کۆلێژی ئاداب-بەشی ڕاگەیاندن ڕێک خست له‌ژێر ناونیشانی شۆڕشی گوڵان... بەرخودان و خۆنەچەماندن و بەردەوام بوون.
دكتۆر محەمەد خدر، له سه‌ره‌تای گوته‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه قه‌ده‌ری نه‌ته‌وه‌ی ئێمه وا بووه كه شۆڕش له دوای شۆڕش ئه‌نجام بدا و پیلانگێری و گه‌له‌كۆمه‌کی نێوده‌وڵه‌تی لە دژی ئاراستەی مافە ڕەواکانی گەلەکەمان بکرێت، بەڵام گه‌لی کوردستان و سەرکردایەتیمان به‌رده‌وام هه‌ستاوه‌ته‌وه و كۆڵی نه‌داوه و بەردەوام بووە لە شۆڕش و خۆی نەچەماندووە بۆ دوژمن و نەیارانمان.
دكتۆر محەمەد خدر هه‌روه‌ها گوتی: "شۆڕشی ئه‌یلوول شۆڕشێكی نه‌ته‌وه‌یی بوو، له سه‌رتاسه‌ری كوردستان هه‌ڵگیرسا و نه‌ته‌وه‌ی كوردی بۆ خه‌بات له‌پێناوی ڕزگاری یه‌ك خست، به‌ڵام به پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تی و ڕێكکه‌وتنی شوومی جه‌زائیر له نێوان شای ئێران و سه‌ددام حوسێن و بێدەنگیی زلهێزه‌كان و نەتەوە یەکگرتووەکان نسکۆ بەو شۆڕشە مەزنە هێنرا. لەگەڵ ئەوەشدا نەیانتوانی شەڕ لەگەڵ ئیرادەی میلەتەکەمان بکەن. لە دوای کەمتر لە ساڵێك شۆڕشی گوڵانی پێشكه‌وتنخواز هه‌ڵگیرسا و بوو به ڕێنیشانده‌ری تێكۆشانی سیاسی و شۆڕشگێڕیی گه‌له‌كه‌مان."
دكتۆر محەمەد خدر مەولوود هەروەها گوتی: "هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشی گوڵان وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بوو بۆ ئەو غه‌دره مێژووییه‌ی کە له كورد كرا، وه‌ڵامدانه‌وه بوو بۆ دەسەڵاتدارانی عێراق و وڵاتە زلهێزەکانی جیهان و هێزە ئیقلیمییەکان كه هەر چەند پیلانگێڕی لەدژی شۆڕشی کورد و مافە ڕەواکانی هەبێت، به‌ڵام ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد بۆ ڕزگاری هه‌ر به‌رده‌وامه و ناكه‌وێت."
لە درێژەی بابەتەکەیدا نووسەر و شرۆڤەکار دکتۆر محەمەد خدر مەولوود باسی قاره‌مانێتیی پێشمه‌رگه‌كانی شۆڕشی گوڵان و سەرکردایەتیی بلیمەت و بەحیکمەتی سه‌رۆك بارزانی و كاك ئیدریسی هه‌میشه زیندووی كرد و تیشکی خستە سەر ستراتیژیەتی ئه‌و دوو سەکردە مەزنە بۆ دووبارەهه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ی شۆڕش. گوتیشی، له‌گه‌ڵ هه‌بوونی به‌ربه‌سته ناوخۆییه‌كانیش، به‌ڵام شۆڕشی گوڵان توانیی ڕووبه‌ڕووی داگیركه‌ر بوه‌ستێته‌وه و ئەوەی بە ڕژێمی به‌عس و سه‌ددام گوت کە "نه‌ك شه‌تولعه‌ره‌ب، بەڵکوو نیوه‌ی خاكی عێراقیش بفرۆشن بۆ سه‌ركوتکردنی گەلی كورد، دیسان شكست دێنن و دەرەنجامیش بەفیعلی شکستیان هێنا."
له دوابه‌شی باسه‌كه‌یدا دكتۆر محەمەد خدر مەولوود ئاماژەی بەوە دا کە شۆڕشی گوڵان هه‌ڵگری كۆمه‌ڵێك په‌یامی گرینگی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و شۆڕشگێرانه‌یه كه تا ئێستاش به‌رده‌وامن و ده‌بێ لێیان فێر ببینین و بیانكه‌ینه نه‌خشه‌ڕێگا لە ژیانی ڕۆژانەماندا، هاوکات بەردەوام بین لە هەوڵەکانمان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كانی ئەو شۆڕشە گەورەیە و پێویستە ڕۆحیه‌تی شۆڕشگێری لە ناخماندا بهێڵینه‌وه و بۆ خزمەتکردنی وڵات و گه‌له‌كه‌مان بەکاریان بێنین.''
سه‌ڵاح جه‌لال




