لە ماوەی دوو ساڵدا زیاتر لە 100 پڕۆژە لە زاخۆ جێبەجێ کراون
_(1)__2023_06_04_h17m45s23__ER.jpg)
زاخۆ-KDP info- دوای دەرچوونی بڕیاری ئیدارەی سەربەخۆ زیاتر لە 100 پڕۆژە چوونەتە واری جێبەجێکردن و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆش دەڵێ، ئەنجامدانی پڕۆژەکان بەردەوامن و بەشێک لە پڕۆژەکان ستراتیژین.
شڤان عەبدی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "دوای دەرچوونی بڕیاری ئیدارەی سەربەخۆ لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ژمارەیەکی بەرچاوی پڕۆژە بۆ ئیدارەی زاخۆ دەرچوون و زیاتر لە 100 پڕۆژە چوونەتە واری جێبەجێکردنەوە، پڕۆژەکانیش ھەموو بوارەکان لەخۆ دەگرن، بەڵام زیاتر پڕۆژەکان خزمەتگوزارین، چونکە حکوومەت دەیەوێ زیاتر خزمەتی ھاووڵاتیان بکات."
بەڕێوبەەری ڕاگەیاندنی ئیدارەی زاخۆ دەشڵێت: "بەشێک لەو پڕۆژانەی زاخۆ ستراتیژین و کارکردن تێیاندا بەردەوامە، لەوانەش ئەو پڕۆژانە لە پردی دەلال جێبەجێ دەکرێن و ناوچەی پیشەسازیی زاخۆ و چەندانی دیکەش."
شڤان عەبدی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد": ئەنجامدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان کاروانێکی بەردەوامە و ڕۆژانی رابردووش بڕیاری دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی گشتی بۆ قەزای باتۆفە دەرچوو، گوھدار شێخۆ سەرپەرشتیاری ئیدارە بەردەوام لە ھەوڵدایە زۆرترین پڕۆژە لە سنووری ئیدارەی زاخۆ جێبەجێ بکرێن."
قائید میرۆ




