پارتی پەیامی ھاوخەمی ئاڕاستەی خانەوادەی عەبدوڵڵا محەمەد و شێخ نەوزاد و سەلیم عیسا دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پرسەنامە ئاڕاستەی خانەوادەی عەبدوڵڵا محەمەد فەتاح و ھەڤاڵی بەڕێز شێخ نەوزاد شێخ کامیل و خانەوادەی سەلیم عیسا گەرماڤی دەکات.
بەناوی خوای بەخشندە و میھرەبان
بەڕێزان خانەوادەی (عەبدوڵڵا محەمەد فەتاح)
بەدڵگرانییەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (عەبدوڵڵا محەمەد فەتاح) ناسراو بە (حاجی عەبدوڵڵای کاکە سوری کەناروێ)مان بیست.
بەم بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەکەتان و گشت خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەکەین و، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواکارین دڵنەواییتان پێببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوویش بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەھەشتی بەرینی شاد بکات.
انا للە و انا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
————————————-
ھەڤاڵی بەڕێز (شێخ نەوزاد شێخ کامیل)
بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (فەھیمە شێخ محەمەد)ی دایکی بەڕێزتان و دایکی شەھید (شێخ سەلام شێخ کامیل)مان بیست.
بەم بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە نیشتمانپەروەر و بەڕێزەکەتان و گشت خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەکەین و، ھاوبەشی خەم و پەژارەتانین.
لە خودای گەورە داواکارین دڵنەواییتان پێببەخشێت و گیانی دایکی کۆچکردویشتان بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەھەشتی بەرینی شاد بکات.
انا للە و انا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
————————————-
بەڕێزان خانەوادەی (سەلیم عیسا گەرماڤی)
بەدڵگرانییەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان، خوالێخۆشبوو (سەلیم عیسا گەرماڤی)ی باوکی ھەڤاڵ (تەیار سەلیم) کارگێڕی لقی ٢٠ـی پارتیمان پێگەیشت.
بەم بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە تێکۆشەر و نیشتمانپەروەرەکەتان و گشت خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەکەین و، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواکارین ئارامی و دڵنەوایی بە ھەموولایەک پێببەخشێت و گیانی ھەڤاڵی کۆچکردویش بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەھەشتی بەرینی شاد بکات.
انا للە و انا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان




