٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەی خاڵی سنووری پێشابوور دەکرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی خاڵی سنووری پێشابوور رایگەیاند، بڕیارە سبەی بەفەرمیی خاڵی سنووری پێشابوور لەنێوان ھەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستان بکرێتەوە، کە لە سەرەتادا تەنھا بۆ ھاتووچۆی خەڵک و گەیاندنی ھاوکاری مرۆیی دەبێت.

شەوکەت بەربەھاری، بەرپرسی خاڵی سنووری پێشابوور، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "بڕیارە سبەی خاڵی سنووری پێشابوور بەفەرمیی لە نێوان ھەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستان بکرێتەوە، کە ماوەیەکە داخرابوو، ھاوکات کردنەوەکەش بەھەمان میکانیزمی پێشوو دەبێت و ھاووڵاتیان دەتوانن ھاتووچۆ لە نێوان ھەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستان بکەن".

شەوکەت بەربەھاری گوتیشی: "لە ھەنگاوی یەکەم ھاووڵاتیان ھاتووچۆ دەکەن بەھەمان میکانیزمی پێشوو، ھەروەھا رێکخراوە خێرخوازییەکان دەتوانن ھاوکاری بۆ رۆژئاوای کوردستان ڕەوانە بکەن، بەڵام جارێ ھاتووچۆی بازرگانی رادەگیرێت و لەو قۆناغە تەنھا ھاتووچۆی خەڵکی و گەیاندنی ھاوکاری مرۆیی دەبێت و ھاتووچۆی بازرگانی ئەنجام نادرێت".

بەربەھاری باسی لەوەشکرد: "لە دیوی ئێمە و لەدیوی رۆژئاوای کوردستانیش لەسبەیەوە سنوور دەکرێتەوە بەڕووی ھاووڵاتیان بۆ ئەوەی ھاتووچۆ بکەن".

 

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار