٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پرۆژە ڕاگیراوەکانی وەبەرھێنان تەواو دەکرێن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- بەپێی بڕیاری دەستەی وەبەرھێنان پرۆژە ڕاگیراوەکانی وەبەرھێنان تەواو دەکرێن و سەرۆکی دەستەی گشتی وەبەرھێنانیش دەڵێ، پێویستە وەبەرھێنەری پرۆژەکە ژمارەی بانک بکاتەوە و بەبێ ڕەزامەندیی وەبەرھێنان ناتوانێت پارە ڕاکێشێت.

د. محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''ژمارەیەک پرۆژەی وەبەرھێنان لە ساڵانی ڕابردوو پێش دەستبەکاربوونی کابینەی نۆ کارکردن تێیاندا ڕاگیرابوو و ئەو پڕۆژانە تەواو نەکرابوون، ئێمە بڕیارمان داوە دەست بە تەواوکردنی ئەو پڕۆژانە ڕاگیراوانە بکرێتەوە و لەوانەش ژمارەیەک پرۆژەی نیشتەجێبوون لە شاری ھەولێر ھەن، وەک فلۆریا ستی، وەرین ستی، شار ستی کێشەی ئەو پرۆژانە چارەسەر کراوە.

سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان دەشڵێت: "ئەو پڕۆژانەی تەواو دەکرێن، پێویستە وەبەرھێنەر ژمارەی بانکی بکاتەوە و بەبێ ڕەزامەندیی دەستەی گشتیی وەبەرھێنان وەبەرھێنەر ناتوانێت پارە لەو ژمارە حیسابیە ڕاکێشێت، بە قۆناغ و بەپێی کارکردن لە پرۆژەکە پارە خەرج دەکرێت.''

 

قائید میرۆ


 

هەواڵی پەیوەندیدار