٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دژوار فایەق: حکوومەتی ھەرێم پشتگیریی جووتیارانی تۆپزاوا دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- نوێنەری ھەرێمی کوردستان لە لیژنەی ماددەی 140 پشتگیریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی بۆ جووتیارانی تۆپزاوەی کەرکووک نیشان دا و دەڵێ، لە چوارچێوەی یاسا و دەستوور ناھێڵین غەدر لە جووتیارانی کەرکووک و تۆبزاوە بکرێت.

دژوار فایەق، نوێنەری ھەرێمی کوردستان لە لیژنەی ماددەی 140 بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئێمە پشتگیریی داوا ڕەواکانی جووتیارانی سنووری ماددەی 140 بەگشتی دەکەین، بەتایبەتی جووتیارانی کەرکووک و سنووری گوندی تۆپزاوای کەرکووک، پشتیوانیی ھەموو خۆپێشاندانێکی ئاشتیانەی جووتیارانی کورد و تورکمانی تۆپزاوە دەکەین بۆ مافەکانیان، لەم حەفتەیەدا لە بەغدا داکۆکی لە مافی جووتیاران دەکەین.''

نوێنەری ھەرێم لە لیژنەی ماددەی 140 گوتیشی: "بە بەرنامە کار بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ھەموو بڕیارەکانی سەردەمی ڕژێمی بەعس دەکەین و ئەوانەی لەلایەن بەناو سەرکردایەتیی شۆڕش و ئەنجوومەنی بەناو کاروباری باکووری سەردەمی ڕژێمی گۆڕبەگۆڕ.''

دژوار فایەق ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەمیشە جەخت لەسەر مافە دەستووری و یاساییەکانی جووتیارانی کورد لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی ھەرێم دەکاتەوە، سیاسەتی حکوومەتی ھەرێم ڕۆنە لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەی جووتیاران لە چوارچێوەی یاسادا، داوا لە جووتیارانی ئەو سنوورانەش دەکەین سکاڵای خۆیان تۆمار بکەن لە دەزگە یاساییەکان بۆ گەڕاندنەوەی مافەکانیان.

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار