٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزیر: پێویستە كەشێكی ئەرێنی و گونجاو بۆ قوتابییان فەراهەم بكرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی بەشەكانی (زانستی، وێژەیی و پیشەیی) دەستیپێكرد.

لەوبارەیەوە ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی كوردستان هیوای ئەنجامێكی باش بۆ قوتابییان دەخوازێت و هەروەها ڕایگەیاند: پێویستە لە ماڵەوە و لە هۆڵی تاقیكردنەوەكانیش كەشێكی ئەرێنی و گونجاو بۆ قوتابییان فەراهەم بكرێت.

ڕاشیگەیاند: پێویستە تەواوی ڕێكارەكانی پشكنین ئەنجام بدرێت و ڕێنماییەكان جێبەجێ بكرێن، بۆ ئەوەی دادپەروەری بەدی بێت.

وەزیری پەروەردە لە ڕاگەیەنراوەكە ژمارەی ئەو قوتابییانەی كە مافی بەشداربوونیان لە تاقیكردنەوەكان هەیە، بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:-

زانستی: 75 هەزار و 39 قوتابی، وێژەیی: 39 هەزار و 113 قوتابی، پیشەیی: 3 هەزار و 12 قوتابی، كۆی گشتی دەكاتە 117 هەزار و 364 قوتابی.

هەواڵی پەیوەندیدار